ZNA – هەولێر
فیلمی سینەمایی میسری "الغسالة - جلشۆر" بەردەوامە لە بەدەستهێنانی داهات لە سینەماکانی میسردا.
بەم دواییە تەنها 25٪ شوێنی دانیشتن لە هۆڵە سینەماییەکان لە میسر بۆ بینەران تەرخانکراون، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە یەکەم رۆژی نمایشکردنیدا توانی یەک ملیۆن و 700 هەزار جونەیهـ وەک داهات بەدەست بێنێت.
داهاتی ئەم بەرهەمە سینەماییە ئێستا گەیشتووەتە 13 ملیۆن و 400 هەزار جونەیهی میسری تێپەڕاند و داهاتی ئەم هەفتەیەی 16 هەزار هەزار جونەیهـ بوو.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی عیسام عەبدولحەمید و هەریەک لە ئەحمەد حاتم و هەنا ئەلزاهد رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 9241جار خوێندراوەتەوە |