English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
میسی و بارتۆمیۆ رووبەرووی یەک دەبنەوە 
2020-09-14 [06:26 AM]

ZNA- ھەولێر 




بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوو لیونێل میسی و جۆزێب ماریا بارتۆمیۆ سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک کۆببنەوە . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی ، بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوو میسی و بارتۆمیۆ کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن بۆ تاوتوێکردنی پرسی کەمکردنەوە مووچەی یاریزانان . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، دەبێت میسی رووبەروو لەگەڵ بارتۆمیۆ دابنیشێت بەو پێیەی کاپتنی تیپە و نوێنەرایەتی سەرجەم یاریزانەکان دەکات . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە لە ماوەی رابردوو ٩٨ ملیۆن یۆرۆی زەرەر کردووە و دەیەوێت لەرێگەی کەمکردنەوەی مووچەی میسی و یاریزانەکانی دیکە قەرەبووی بەشێک لە زیانەکان بکات . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3064جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad