ZNA – هەولێر
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران، بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵیش، هەردوو مووشەکەکە، لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئاسمانی ناوچەکە تەقێنرانەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دوو مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران بەڵام لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئاسمانی ناوچەکە تەقێنرانەوە، هەروەها لە رێگەی خێرای دیوانییە بۆمبێک و لە سنووری پارێزگای بابلیش، بۆمبێکی دیکە بە کاروانی ئەو ئۆتۆمبێلانە تەقیوونەتەوە، کە کەلوپەلی لۆجستی بۆ هێزەکانی هاوپەیمانان دەگوازنەوە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر بەرپرسێكی باڵای ئیدارەی ترەمپ ئاشكرای كردبوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا بڕیاری كشاندنەوەی ھێزەكانیان لە عێراق دەدات و لە قۆناغی یەكەمدا یەک لەسەر سێی هێزەکانی لە عێراق دەکشێنێتەوە.
ئەم هەواڵە 12406جار خوێندراوەتەوە |