English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆک بارزانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوە
2020-09-15 [11:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

سەرۆک بارزانی، پێشوازی لە نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و بۆچوون و تێبینییەكانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و یاسای هەڵبژاردن خستەڕوو.

 

رۆژی سێشەممە 15ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جینین پلاسخارت، نوێنەری سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

 

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەروەها رۆشنایی خرایە سەر تەحەددیاتی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق، سەرۆك بارزانی بۆچوون و تێبینییەكانی لەمەڕ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و یاسای هەڵبژاردن بۆ نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان خستەڕوو.

 

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەردانی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بە ئەرێنی هەڵسەنگێندرا و، پەیوەست بە دەڤەری شنگالیش هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە؛ پێویستە دۆخێكی لەبار دروست بكرێت بۆ ئەوەی خەڵكی ئاوارەی دەڤەری شنگال بتوانن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە.

 

 





ئەم هەواڵە 3151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad