English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سبه‌ی بۆڕییه‌ شكاوه‌كه‌ی ئاوی گه‌ڕه‌كه‌كانی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كرێت
2020-09-15 [11:59 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌ هۆی كاركردن له‌ پرۆژه‌یه‌كی دوو ساید بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ شكا، ماوەی دوو رۆژە كاری چاككردنه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت، بوون، له‌مباره‌یه‌وه‌ بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر وتی، تاوەکو سبەی چوارشەممە ئەگەر بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە کێشەکە چارەسەر دەبێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگەی نێوان هەولێر – گۆپاڵ، رۆژی 14-8-2020 بۆریی ئاوی ئیفراز سێ کە قەبارەکەی مەتر و نیوێکە و کێشی نزیکەی 8 تۆنە شکا، بۆیە چەند گەڕەکێکی هەولێر لەوانە گەڕەکەکانی شۆڕش واتە لە شەقامی 60 مەترییەوە تاوەکو رێگەی کەرکووک و شەقامی 120 مەتریی هەولێر و بەشێکی کەسنەزانن بێ ئاو بوون.

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، دوو تیم بە بەردەوامی کار لەسەر چاککردنەوەی بۆڕییەکە دەکەن، کارەکان باش بەڕێوەچوون و بڕیاریشە کاژێر 09:00ـی بەیانی رۆژی چوارشەممە 16-9-2020 کارەکانیان تەواو بێت و رادەستی ئەوان بکرێتەوە، "بۆیە ئەگەر بارودۆخێکی نەخوازراو نەیەتە پێشەوە کێشەکە چارەسەر دەبێت و دەتوانین ئاو بگەڕێنینەوە بۆ ئەو گەڕەکانەی کێشەی نەبووی ئاویان بۆ دروستببوو".

پرۆژەی ئاوی ئیفرازی سێ لە رۆژێکدا 200 ملیۆن لیتر ئاو بۆ هەولێر دابیندەکات و رۆژی 14-9-2020 بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی شەقامی هەولێر - گۆپاڵ، بۆرییەکە شکا و بەهۆی چاککردنەوەی بۆرییەکەش چەند گەڕەکێکی هەولێر بێ ئاو بوون.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 3613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad