English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھاتووچۆی ھەولێر : ئەو کەسانە بە ئۆتۆمبێلەکانیان سەردانی دەرەوە دەکەن دەتوانن تابلۆی پیتی ئینگلیزی بەکار بێنن
2020-09-15 [02:04 AM]

ZNA- ھەولێر



گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر رونکردنەوە لەبارەی ئەو کەسانەوە دەدات کە دەیانەوێ بە ئۆتۆمبێلی خۆیان سەردانی دەرەوەی ولات دەکەن چۆن دەتوانن تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بگۆرن بە پیتی ئینگلیزی .


مقەدەم فازڵ حاجی گوتەبێژی پۆلیسی ھاتووچۆی ھەولێر بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھەر ھاولاتیەک بە ئۆتۆمبێلەکەی سەردانی دەرەوەی ولات بکات دەتوانێت سەردانمان بکات تاوەکوو تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بگۆردرێت بۆ پیتی ئینگلیزی .


گوتەبێژی ھاتووچۆ گوتیشی بۆ ئەم مەبەستە پێویستە ئەو کەسە ئۆتۆمبێلەکەی بەناوی خۆیەوەبێت یانیش بریکار نامە ( وەکالە )ی بۆ کرابێ وە دەبێت سەردانی گومرکی ھەولێر بکات بە مەبەستی دەرھێنانی پسولەی چوونە دەرەوە .


گوتەبێژی ھاتووچۆی ھەولێر گوتیشی دەبێت ئەو کەسە سەردانی ھاتووچۆی ھەولێر بکات دواکاری پێشکەش بکات بە مەبەستی گۆرینی تابلۆ پسولەی چونە دەرەوە لەگەل ھاوپێچ بکات بڕی ٥٥٠٠٠ ھەزار دینار وەکوو رسومات لێی وەردەگیری بۆ پێدانی دوو تابلۆ بە پیتی ئینگلیزی .


مەقەدەم فازڵ حاجی گوتیشی پاش وەرگرتنی تابلۆکات دەبێت ھاولاتیەکە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێر ھەرێمی کوردستان بەجێبھێلێت، وەلەکاتی گەرانەوەی دەبێت سەردانی ھاتووچۆی ھەولێر بکات بۆ وەرگرتنەوەی تابلۆ کۆنەکانی نابێت ئەو ماوەیە لە ھەفتەک تێپەر بکات ، ھەر دواکەوتنێک چوونە دەرەوە لە ھەرێم یان گەرانەوە بۆ ھەرێم سەردانی ھاتووچۆ نەکات بۆ تەسلیم کردنەوەی تابلۆکان بڕی ( ٥٠٠٠٠٠ ) سزا دەدرێ بۆ ھەر رۆژێک دوا کەوتن سزاکەی ( ٥٠٠٠٠ ) ھەزار زیاد دەکرێ .





ئەم هەواڵە 3847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad