English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تەندروستی ھەولێر سکاڵا تۆمار دەکات 
2020-09-15 [02:52 AM]

ZNA- ھەولێر 



لە راگەیندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر دەڵێت ، سکاڵا لەدژی ئەو کەسانە تۆمار دەکەین کە ھێرشیان کردووتە سەر کارمەندەکانمان . 

ئەمەش دەقی راگەیندراوەکەیە .. 

دوای ئەوەی چەند ھاوڵاتیەک ھەڵدەکوتنەسەر پزیشکێک لە کاتی ئەرک و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی لە فریاکەوتنی ڕۆژئاوای ھەولێر، ئەمڕۆ ۱٥ی ئەیلولی ۲۰۲۰ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر لە ڕێگەی بەشی یاسایی سکاڵای لە دژی ئەوکەسانە تۆمارکرد کە سوکایەتی بەپزیشک و بەھاکانی خزمەتگوزاری پزیشکی تەندروستی کرد. 

 شایەنی باسە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەران لەھەموو کاتێک و بارێکی نالەباردا پشکی شێریان بەرکەوتووە خزمەتێکی بێ و چانیان پێشکەش بە ھاونیشتیمانیان کردووە لەبەرەی پێشەوەبوون بۆ خزمەتکردنی تاکی ھاوڵاتی لە دەزگاکانی تەندروستی لە سنوری شاری ھەولێر، بۆیە دەبێت ڕێز لە پزیشکان و کارمەندانمان بگیرێت بەھاکانی ڕێز لەنێو دەزگاکانی تەندروستی پەڕەوبکرێت لەلایەن سەردانکەرانی نەخۆشخانە و ھاوڵی نەخۆش. 

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەولێر
 





ئەم هەواڵە 3517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad