English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەنعان خەیلانی: بۆ دەنگدان لەسەر ئەنجومەنی شارەوانیەکان ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆدەبێتەوە
2020-09-15 [03:22 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر رایگەیاند، سبەی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی ئاسای خۆی ئەنجامدەدات، ھەروەھا  تەوەرەی سەرەکی دانیشتنەکەش دەنگدانە لەسەر پەسندکردنی ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێر.

 

کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: سبەی چوارشەممە ١٦ی٩ی٢٠٢٠ ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی خۆی کاژمێر ١٠:٣٠ خولەکی بەیانی  ئەنجامدەدات، ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر کۆبوونەوەی ژمارە ٨٠ی ئاسایی خۆی لە باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر بەڕێوەدەبات و کە لە دوو بڕگە سەرەکی پێکھاتوون بەیانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای گفووگۆیان لە بارەوە دەکرێت. 

 


سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر گووتی: بەرنامەی کاری دانیشتنەکەش، دەنگدانە لەسەر پەسندکردنی ناوی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی ھەولێر کە لە ٢١ کەس پێکدێت کە ئەوانیش، سەرۆکی شارەوانیی ھەولێر وەک سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و بەڕێوەبەری نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی ئەوقاف، کشتوکاڵ، تەندروستی، وەبەرھێنان، گەشتوگوزار، کارەبا، پەروەردەی ھەولێر و بەڕێوەبەرەکانی ھاتووچۆ، بەرگریی شارستانی، گەشەپێدانی پیشەسازی، ئاو، گواستنەوە و گەیاندن، تۆماری خانووبەرەی یەک و ژینگەی ھەولێر و نوێنەری سەندیکای ئەندازیارانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی و سەندیکای پارێزەران و یەکێتی مامۆستایان، ھەروەھا سەندیکای کرێکاران لە ھەولێر.

 

ھەروەھا کەنعان خەیلانی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە راپۆرتی لێژنەی تەندروستیش ئاماددە کراوە و بەیانی دەخوێندرێتەوە لە دانیشتنەکەدا، کە راپۆرێکیان ئاماددەکردووە لەو بەدواداچوونەی بۆ کەم و کوریەکان بۆ باروودۆخ و رەوشی نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای ھەولێر کراون.

 


رێباز یونس





ئەم هەواڵە 3208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad