English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاریس سانجێرمان نرخی مپاپێی دیاریکرد 
2020-09-15 [03:32 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی نرخی دەست بەرداربوون لە ئەستێرەی یانەکەی کیلیان مپاپێ دیاریکرد. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ، یانەی پاریس سانجێرمان لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە مپاپێ داوای ٣٢٤ ملیۆن یۆرۆ دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەستەمە ھیچ یانەیەک بتوانێت ئەو بڕە پارەیە دابین بکات بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ مپاپێ کە بۆندەکەی لە ھاوینی ٢٠٢٢ تەواو دەبێت . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، یانەی ریال مەدرید بە نیازە لە ھاوینی ٢٠٢١ بۆندێک بە بڕی ١٠٠ ملیۆن پێشکەش بە سانجێرمان بکات بۆ بەدەست ھێنانی مپاپێ ، ئەگەر یانەی پاریسی بە بۆندەکە رازی نەبوو ئەوا چاوەڕێ دەکات تا ھاوینی ٢٠٢٢ بۆ ئەوەی مپاپێ بە گرێبەستی سەربەست بگوازێتەوە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3991جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad