English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی حکومەتی ئێران وڵامی هەڕەشەی ترەمپ دەداتەوە
عەلی رەبیعی گوتەبێژی حکومەتی ئێران
2020-09-15 [04:39 AM]

​ZNA - هەولێر


عەلی رەبیعی، گوتەبێژی حکومەتی ئیران لە وڵامی لێدوانەکانی دۆنالد ترەمپدا کە گوتبووی" هەر هێرشێکی ئێران وڵامێکی هەزار هێندی خۆی دەدرێتەوە"، گوتی: " هەر چەشنە هەڵەیەکی ستراتێجیی ئەمریکا بەڕەوڕووی وڵامتی توندی ئێران دەبێتەوە".

سەرۆک‌کۆماری ئەمریکا رۆژی سێ‌‌شەممە١٥ی ئەیلوول لە تویتێکدا گوتبووی، دەڵێن ئێران بە تەمایە لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفریقیای باشوور تیرۆر بکات و هەر جوولەیەکی ئێران دژ بە ئەمریکا بە کاردانەوەی هەزار ئەوەندەی خۆی وڵامی دەدرێتەوە.

بڵاوکراوەی ئامریکایی پولیتیکو، رۆژی دووشەممەی رابردوو نووسیبووی، بەرپرسانی هەواڵگریی ئەمریکا گوتوویانە کۆماری ئیسلامی ئیران لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی " لانا مارکس" باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفریقیای باشوور دەکوژێتەوە.

گوتەبێژی حکومەتی ئێران راستەوخۆ ئاماژەی بەم بابەتە نەکردووە، بەڵام گوتی لێدوانەکەی ترەمپ بنەمایەکی سستی هەیە".

 





ئەم هەواڵە 5584جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad