English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵەخانەیەکی ناوچەی تیجاریی بەیرووت ئاگری گرت
2020-09-15 [04:57 AM]

​ZNA - هەولێر


ئاژانسەکانی هەواڵ رۆژی سێ‌شەممە ١٥ی ئەیلوول، هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەکی بەناوبانگی ناوچەی بازرگانیی بەیرووتیان بڵاوکردەوە.

ئەمە دووهەم ئاگرکەوتنەوەی لەم شێوەیە لە ماوەی یەک مانگی رابردوودایە.

ئاگرکەوتنەوەکە لە کاتێکدا رووی‌دا کە بەیرووت هەروا لە شۆکی دوای تەقینەوە گەورەکەی ئەم دواییانەدایە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز نووسیویەتی، هێشتا هیچ هەواڵێک سەبارەت بە رێژەی زیانە گیانییەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوەیە بڵاو‌نەکراوەتەوە.

ئەم ئاگرکەوتنەوەیە لە باڵخانەیەکی بەناوبانگ کەوتووەتەوە کە "زەها حەدید" ئەندازیاری بنیاناسازیی ناوداری بەریتانیایی- عێراقی نەخشەکەی ئامادە کردووە.  

تەواوکردنی ئەم باڵەخانەیە چەند ساڵی پێچووە و یەکێک لە سیمبولەکانی ناوچەی بازرگانیی بەیرووتە.





ئەم هەواڵە 5572جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad