ZNA – هەولێر
جولیا رۆبێرتس، خانمە ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی و دانیشتووی هۆلیوود، بڕیاری داوە هۆلیوود جێبهێڵێت.
جگە لەو ئەکتەرە، هەریەک لە تۆم هانکس، نیکۆڵ کیدمان و زاک ئیڤرون بەنیازن هۆلیوود جێبهێڵن.
هۆکاری جێهشتنی هۆلوود لەلایەن ئەو ئەستێرانەوە، زیادبوونی رێژەی تووشبوونە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
جولیا رۆبێرتس بڕیارە لە سان فرانسیسکۆ نیشتەجێ بێت، لە دوای ئەوەی ماڵە کۆنەکەی لەو شارە نۆژنەکردەوە و بڕێ 6.3 ملیۆن پاوەندی تێدا خەرجکردووە.
ئەم هەواڵە 9175جار خوێندراوەتەوە |