English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێنج کەس بە گومانی ئاگرخستنەوە لە کەمپی پەنابەرانی مووریا دەستبەسەر کران
2020-09-15 [05:17 AM]

​ZNA - هەولێر


پۆلیسی یۆنان رۆژی سێ‌شەممە ١٥ی ئەیلوول، پێنج گەنجی پەناخوازی بە گومانی ئاگرتێبەردانی ئۆردوگای مووریای دوڕگەی لسبووس دەستگیر کرد و باسی لە داواکردنی کەسێکی دیکە دەکات.

هەرپێنج دەستبەسەرکراوەکە ئەفانستانین کە داخوازی پەنابەرییەکەیان رەفز کرابۆوە.

هاوکات ئەو پەناخوازانەی شوێنی حەوانەوەی خۆیان لەم ئاگرکەوتنەوەیە لەدەست داوە و لە شەقام و شۆستەکان سەرگەردانن، ئامادەنین بچنە ژێر خێوەتی کاتیەوە. ئەوان داوا دەکەن لە دوڕگەکە بگوازرێنەوە و ئەمەش کارێکە کە بەرپرسانی یۆنانی دژایەتیی دەکەن.

بەرپرسانی یۆنانی پێشترێ گوتبوویان ئەو ئاگرەی لە مووریا کەوتووەتەوە، بە دەستی ئەنقەسد بووە و بۆیە کردوویانە خەڵکی زۆری ئەم شوێنە کەلێنێک بۆ دەربازبوونیان بدۆزنەوە.

ئەم ئۆردوگایە کە جێگەی سێ هەزارکەسی تێدا دەبوویەوە، زیاتر لە ٢٠ هەزار ئافرەت و پیاوی لە شوێنکی ناتەندروست و بێ‌ کەمترین پێداویستیی تێخزێندراوە.

ئێستا ئەو خێزانانەی منداڵیان هەیە لە ٣هەزار خێوەت دا نیشتەجێ کراون.

 





ئەم هەواڵە 5638جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad