ZNA – هەولێر
بەرهەمهێنەرانی بەشی نوێی زنجیرە فیلمی سینەمایی جیمس بۆند کە بەناوی "No Time to Die" یە، تریلەرێکی نوێی ئەم بەرهەمەیان بڵاوکردەوە.
بڕیارە بەشی نوێی ئەم بەرهەمە سینەماییە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لە سینەماکانی جیهاندا کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند نمایشکردنی لە سینەماکاندا دواخرا.
لەم بەرهەمەدا دانیال کریگ، ئەکتەری بەریتانی رۆڵی جێمس بۆند دەگێڕێت و رامی مالیک، ئەکتەری ئەمریکی بە رەچەڵەک میسری رووبەڕووی بۆند دەبێتەوە.
ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 12 تشرینی دووەمی داهاتوو لە بەریتانیا و 20 هەمان مانگ کە ئەمریکا نمایشدەکرێت.
ئەم هەواڵە 9538جار خوێندراوەتەوە |