English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکەم وێنەی دوای بەهۆش‌هاتنەوەی رەخنەگەرەکەی پوتین بڵاوکرایەوە
ئالکسی ناوالنی لە گەڵ هاوسەر و دوو کچەکەی لە نەخۆشخانه
2020-09-15 [05:33 AM]

​ZNA - هەولێر


ئالکسی ناوالنی، رەخنەگری پوتین، لە رۆژی دووشەممە، ١٤ی سپتەمبەرەوە بێ ئەوەی بە ئامێری هەناسەدانەوە بەسترابێتەوە، پشوودەخواوتەوە و بێ یارمەتی وەرگرتن لە خەڵکی دیکە توانیی لە تەختی خەو بێتە خووارەوە.

هەروەها وێنەیەکی ناوالنی لە گەڵ هاوسەر و دوو منداڵەکەی لە میدیاکاندا بڵاو‌کراوەتەوە کە باشتربوونی دۆخی تەندروستیی پێشان دەدات.

ناوالنی لە نەخۆشخانەی شاریتەی بەرلین لەژێر چارەسەرکردن دایە. ئەو سێ هەفتە لەمەوبەر لە فڕۆکەدا تووشی ژارخواردنێکی گوماناوی بوو و کەوتە بێهوشی.  

تاقیکارییەکان پێشانیاندا ئەو بە گازی دەمارکوژ ژارخوار کراوە.

 مۆسکۆ ئەمەی رەت کردبۆوە و گوتبووی ناوالنی چۆن مافی دەرچوون لە رووسیای پێ‌دراوە، ئەواش دەتوانێت بگەڕێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵی میدیاکان ناوالنی گوتوویەتی دوای چاک بوونەوەی تەواو، پێێ خۆشە بگەڕێتەوە رووسیا و درێژە چالاکییەکانی بدات.





ئەم هەواڵە 5008جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad