ZNA – هەولێر
خانمە گۆرانیبێژی سووری ئەساڵە نەسری، ئەلبوومێکی نوێی گۆرانی بڵاوکردەوە کە لە 20 تراکی گۆرانی پێکهاتووە.
ئەلبوومەکە بەناوی "لا تستسلم"ـە و ئەمڕۆ سێشەممە بۆ هۆگرانی ئەو گۆرانیبێژە بڵاوکرایەوە کە بە شێوەزاری خەلیجییە.
لەلایەکی دیکەوە ئەساڵە بەم دواییە چەند وێنەیەکی لەگەڵ کچەکەی شام ئەلزەهبی بڵاوکردەوە و خۆشەویستی خۆی بۆ کچەکەی دەربڕی.
ئەو گۆرانیبێژە بەم دواییە لە هاوژینەکەی تاریق ئەلعریان جیابووەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە چالاکییە هونەرییەکانی بەردەوامە و لە ماوەی رابردوودا ڤیدیۆکلیپێکی بڵاوکردەوە.
ئەم هەواڵە 9115جار خوێندراوەتەوە |