ZNA – هەولێر
داهاتی فیلمی سینەمایی ئەمریکی " The New Mutants" لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە لە 28 ئابی رابردوەوە لە سینەماکاندا نمایشکرا و کۆی داهاتی لە ماوی سێ هەفتەدا گەیشتە 29 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی جۆش بۆنە و هەریەک لە کنیت لی، کلیەر مۆنت و لین وین رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
لە دوای کردنەوەی دەرگای هۆڵە سینەماییەکان لە بەشێک لە وڵاتانی جیهان، بەشێک لە بەرهەمهێنەرانی سینەما بڕیاری نمایشکردنی فیلمەکانیان داوە.
ئەم هەواڵە 9178جار خوێندراوەتەوە |