English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئومێد خۆشناو: فراكسیۆنی پارتی و یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان ڕێككەوتنێكیان واژۆکرد
2020-09-15 [06:26 AM]

ZNA- هەولێر


 


ئەمڕۆ سێشەممە ۱٥ـی ئەیلولی ۲۰۲۰ فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لە چوارچێوەی رێککەوتنی ھەردوو مەکتەبی سیاسی رێککەوتنێکیان واژۆ کرد، رێککەوتنەکەش رێگەخۆشکەرە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی ھەردوولا.


ئومێد خۆشناو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: رۆژی ٦ـی٩ـی٢٠٢٠ ھەردوو سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی بە بەشداری سەرۆکی پەرلەمان و جێگرەکەی رێککەوتنێکیان واژۆکردووە.


ئومێد خۆشناو گوتی: لە چوارچێوەی رێککەوتنە سیاسییەکەی ھەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەكێتییە و رێگەخۆشکەرە بۆ کاری پەرلەمانی و کارکردنی ھەردوو فراکسیۆن لە پەرلەمان و تێپەراندنی ئەو پرۆژانەی رەھەندی نیشتیمانیان ھەیە و ئەو رێککەوتنە ھاوکاری جێبەجێکردنی بەرنامەی کابینەی نۆییەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت.


هەروەها ئومێد خۆشناوسەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمان کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئەم رێککەوتنە بۆ ئەوە نییە بە زۆرینە و کەمینە، ئەو دوو فراکسیۆنە چۆن بیانەوێت بەو شێوەیە پەرلەمانی کوردستان ئاراستە بکەن، بەڵکو دەبێتە ھۆی زیاتر نزیکبوونەوەی لایەنەکانی دیکەش.

 

دڵشاد یونس هەرکی





ئەم هەواڵە 4024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad