English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: دەمویست بەشار ئەسەد بکوژم بەڵام وەزیری بەرگریی ئەمەریکا دژی ئەو ھەنگاوە بووە
2020-09-16 [08:47 AM]

ZNA- هەولێر


دۆنالد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ دەمویست بەشار ئەسەد بکوژم، بەڵام وەزیری بەرگریی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دژی ئەو ھەنگاوە بووە.

دۆناڵ ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رۆژی سێشەممە (١٥-٩-٢٠٢٠) لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا زانیاریی نھێنیی ئاشکرا کرد لەبارەی بەشار ئەسەدەوە و، گوتی "دەمەویست لە یارییەکە دەریبکەم، ھەموو شتێکم ئامادەکردبوو، بەڵام ماتیس نەیویست، چونکە ماتیس جەنەراڵێک بوو زۆر گەورەیان کردبوو، بۆیە ھێشتم بڕوا".

سەرۆکی ئەمەریکا ئەو گوتانەی لەکاتێکدا کرد، کە قسەی دژی جەیمس ماتیس دەکرد، ھەرچەندە پێشتر بە پیاوێکی مەزن وەسفی دەکرد، بەڵام دواتر دەیگوت جەنەراڵێکی خانەنشین تاوەکو ئەوکاتەی لە کۆتاییەکانی ٢٠١٨ دەستی لەکارکێشایەوە.

میدیاکانی ئەمەریکا باس لەوە دەکەن، ترەمپ لەدوای مانگی ئایاری ٢٠١٧ بیری لە کوشتنی ئەسەد کردووەتەوە، کە ئەوکاتە بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی لەدژی خەڵکی سڤیلی وڵاتەکەی بەکارھێنا.

ترەمپ بە تەلەڤیزیۆنی فۆکسی گوت پەشیمان نەدەبووەوە لە بڕیاری کوشتنی ئەسەد "بەدڵنیاییەوە پێموانییە (بەشار ئەسەد) پیاوێکی باش بێت، ھەلێکم لەبەردەم بوو (لە گۆڕەپانەکە) بیبەمە دەرەوە، بەڵام ماتیس لەدژی ھەنگاوەکە بوو".

بەشار ئەسەد، ماوەی ٢٠ ساڵە سەرۆکی سووریایە، لە ساڵی ٢٠١١ـەوە وڵاتەکەی لەنێو شەڕدایە، بەھۆیەوە ھەزاران کەس کوژراون، سەدان ھەزاریش ئاوارە و پەنابەری وڵاتانی دیکە بوون.

 





ئەم هەواڵە 5074جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad