English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو خۆراكانەی دەبنە هۆی بەهێزكردنی ئێسك
2020-09-15 [11:29 AM]

ZNA ــ هەولێر


زۆرن ئەو كەسانەی بە دەست ئازار و گرفتەكانی ئێسكەوە دەناڵێنن، لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا نەخۆشی و كێشەكانیشیان زیاتر دەبێت بە تایبەت لای خانمان، پسپۆڕانی بواری تەندروستیش باس لە چەند جۆرێك خۆراك دەكەن كە ئێسكەكان بەهێز دەكات.

دیارترین و پڕ سودترین خۆراكەكان لە نۆ جۆری جیاواز پێكهاتووە ئەوانیش بیریتین لە:

1-   شیر: كالسیۆمی ناو شیر بە یەكێك لەو ماددە خۆراكییانە دادەنرێت كە بۆ بەهێز كردنی ئێسكەكان زۆر گرنگە، مرۆڤ تا تەمەنی 50 ساڵ ڕۆژانە پێویستی بە خواردنەوەی كوپێك شیرە، لە دوای ئەو تەمەنەش پێویستە ڕۆژانە زیاتر لە كوپێك بخواتەوە.

2-   ماست و پەنیر: زۆرن ئەو كەسانەی حەز بە خواردنەوەی شیر ناكەن، بۆیە ڕۆژانە ماست و پەنیر بخۆن چونكە ڕێژەیەكی زۆر كالسیۆمی تێدایە.

3-   ماسی سەردین: ئەو جۆرەی ماسی بڕێكی زۆر لە كالسیۆم، لەگەڵ بونی چەند ماددەیەكی دیكەى تێدایە كە بۆ پێكهاتەی ئێسك زۆر گرنگن.

4-   ماسی سەلەمون: ئەو جۆرەی ماسی بڕێكی زۆر كالسیۆم و ڤیتامین دی تێدایە، هاوكات بڕێك چەوری لە پێكهاتەكەیدا هەیە كە بۆ ئێسك بەسودە.

5-   سەوزە: سەوزەكان هاوشێوە و شیرەمەنی و ماسییەكان، دەوڵەمەندن بە كالسیۆم بە تایبەت ئەوانەی گەڵای سەوزیان هەیە، وەك كەلەرم و تور.

6-   سۆیا: بڕێكی زۆر كالسیۆم و ماددەی سوود بەخشی بۆ ئێسك تێدایە.

7-   چەرەسات: بەهۆى بڕێكی زۆر پۆتاسیۆم لە پێكهاتەی چەرەساتەكاندا هۆكارە بۆ بەهێزكردنی ئێسك.

8-   دووركەوتنەوە لە بەكارهێنانی خوێی زۆر: خوێ یەكێكە لەو ماددانەی دەبێتە هۆی لەناوبردنی كالسیۆمی لەش، بۆیە واباشترە خوێی زۆر لە خواردنەكاندا بەكار نەهێنرێت.

9-   ماددەی بەهێز كەر: هەندێ كەس حەز بە خواردنی ئەو خواردنانە ناكەن كە كالسیۆمی زۆر تێدایە، بۆیە ئەو كەسانە دەكرێت شەربەتی پرتەقاڵ بخۆنەوە یاخود حەبی تایبەتی كالسیۆم بخۆن.





ئەم هەواڵە 3235جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad