English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چۆن لەماوەی یەک خولەک خەوتلێبکەوێت
2020-09-15 [11:14 AM]

ZNA ــ هەولێر


ئەگەر نیگەرانیت یان سترێست هەیە، بەهۆیەوە ناتوانیت بخەویت و گرفتت بۆ دروستبوە، دەتوانیت بە چەند رێگەیەک مێشکت ئارام بکەیتەوە و دڵەروکێت کەمبکەیتەوە، ماڵپەری  برایتساید رێگەیەکی بڵاوکردوەتەوە کە بەیەک خولەک خەوتلێدەکەوێت.

شێوازی "4-7-8" بەکاربهێنە
1. بەهێواشی هەناسە هەڵبمژە بۆماوەی 4 چرکە.
2. هەناسەکەت رابگرە بۆماوەی 7 چرکە.
3. هەناسەبدەرەوە بۆماوەی 8 چرکە.

رێگەیەکی ئاسان و کاریگەرە، چەند جارێک دوبارەی بکەرەوە، کاتێک بەهێواشی هەناسە دەدەیت و هەوا وەردەگریت، پشو بە دەمارەکانت دەدەیت و لێدانی دڵت خاودەبێتەوە، بە زویی ئارامت دەکاتەوە، خانەکانی مێشکت خاودەبنەوە و دەمارەکانت چالاکیەکانیان کەمدەکەنەوە، بەمەش زو خەوتلێدەکەوێت، ئەمەش چارەسەرێکی کۆنی هندیەکانە و لە پێشودا وەکو وەرزشی یۆگا سودی لێبنراوە بۆ کەمکردنەوەی دڵەراوکێ و سترێس و ئارامبونەوە.

بۆئەوەی کاریگەری زیاتری هەبێت دەتوانیت سود لەم تێکه‌ڵەیە ببینیت، یارمەتی ئارامبونەوەی مێشک و جەستە دەدات.
1\4ی کەوچکێک هەنگوین
1\8ی کەوچکێک خوێی دەریا
یەک کەوچک زەیتی گوێزهندی
ئەم پێکهاتانە لەگەڵ پەرداخێک ئاوی شلەتێن تێکه‌ڵبکە و بیخۆرەوە.





ئەم هەواڵە 715جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad