|
ZNA ــ هەولێر کاهو دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ماددە خۆراکیە سودبەخشەکان، رێژەیەکی زۆر کەم لە کالۆری تیدایە، چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەگەیەنێت، ماڵپەڕی Healthline ئەو گۆڕانکاریانەی بڵاوکردوەتەوە کە بەسەر جەستەدێت ئەگەر کاهو بخۆیت.
یەکەم: سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین A، K و C، کە بەسودە بۆ ئەو کەسانەی گرفتی خوێن مەیینیان هەیە، هەروەها پۆتاسیۆمی تێدایە پەستانی خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە.
دوەم: سەرچاوەیەکی باشی ئاسنە و چارەسەری ئەنیمیا دەکات.
سێیەم: پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەکات و سوڕی خوێن چالاک دەکات.
چوارەم: دەوڵەمەندە بە ریشاڵ و دژە ئۆکسان، رێژەی کۆلیسترۆڵی خراپ نزمدەکاتەوە.
پێنجەم: بەسودە بۆ خانمانی دوگیان، چارەسەری کەمی ڤیتامینەکان دەکات و پارێزگاری لە تەندروستی کۆرپەلە دەکات.
شەشەم: هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی کێشی جەستە، چونکە رێژەیەکی زۆر لە ئاو و رێژەیەکی کەم لە کالۆری تێدایە، وادەکات هەست بە تێری بکەیت.
حەوتەم: کاهو بەهۆی ئەوەی کاربۆهیدراتی کەمی تێدایە، بەسودە بۆ ئەو کەسانەی توشبوی نەخۆشی شەکرەن، شەکری خوێن کەمدەکاتەوە.
هەشتەم: چارەسەری کەمخەوی دەکات و کاتژمێری بایۆلۆژی جەستە رێکدەخات.
ئەم هەواڵە 9085جار خوێندراوەتەوە |