English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سلێمانی ... پێشانگایه‌ك داده‌خرێت
2020-09-16 [12:04 PM]

ZNA - هه‌ولێر


قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەهۆی هەبون و فرۆشتنی دەرمانی قەدەغەکراو، لیژنه‌ی هاوبه‌شی تەندروستی قائیمقامیەتی سلێمانی پێشانگایەک دادەخات.

ئەمڕۆ سێشەممە، د.په‌رست نه‌قشبه‌ندی، نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی له‌ لیژنە هاوبەشه‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگه‌یاند: بەهۆی هەبون و فرۆشتنی دەرمانی قەدەغەکراو له‌ پێشانگاكه‌یدا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ته‌ندروستی قائیمقامیه‌ته‌وه‌ پێشانگای ستایش لە بازاڕی کاسۆمۆڵی شاری سلێمانی دادەخرێت.

وتیشی: ئه‌و دەرمانانەی پێشانگای ستایش به‌ كڕیاره‌كانی فرۆشتوه‌، پێویستی‌ به‌ پزیشكی پسپۆڕ و رێنمایی ده‌رمانساز هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ڵه‌ به‌كارهێنانی زیان به‌ ته‌ندروستی ئه‌وكه‌سه‌ ده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌كاریده‌هێنن.

رونیكرده‌وه‌: ئه‌و ده‌رمانانه‌ی بۆ زیاد كردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێش و سپیكردنه‌وه‌ی پێست و به‌هێزبونی جه‌سته‌ له‌ پێشانگاكاندا به‌ هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، دوره‌ له‌راستیه‌وه‌، ئه‌و پێكهاته‌ی ده‌رمانه‌كانی لێدروستكراوه‌ زیانی بۆسه‌ر جه‌سته‌ و ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌رانی هه‌یه‌.  

راشیگه‌یاند: له‌كاتی داخستنی پێشانگاكه‌، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گله‌ییی و گازنده‌ی ئه‌وه‌یان له‌ پێشانگای ستایش‌ هه‌بو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رمانی به‌نرخێكی زۆر گران پێفرۆشتون ماوه‌ی به‌كارهێنانیشی چه‌ن ساڵێكه‌ به‌سه‌رچوه‌، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی  ساغیكرده‌ته‌وه‌ به‌سه‌ریاندا.

د.په‌رست نه‌قشبه‌ندی، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات ده‌رمانه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان بۆ زیادكردن یان دابه‌زاندنی كێش و سپیكردنه‌وه‌ی پێست و به‌هێزبونی جه‌سته‌ به‌كارمه‌هێنن، هه‌ركاتێكیش پێیوستیان به‌به‌كارهێنانی ده‌رمان هه‌بو، سه‌ره‌تا سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ و دواتر ده‌رمانخانه‌ فه‌رمییه‌كان و رێنماییه‌كانی پزیشكی ده‌رمانساز له‌به‌كارهێنایدا جێبه‌جێبكه‌ن، تا له‌ زیانه‌كانی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كان به‌دوربن.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی پێشانگای ستایش داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لیژنه‌ی هاوبه‌شی ته‌ندروستی، یەکێکە لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، رۆژانە سەردانی دەرمانخانە و نەخۆشخانە و ئەو شوێنانە دەکات هاوڵاتیان بۆ وەرگرتنی چارەسەر روی تێدەکەن، لەکاتی هەبونی سەرپێچی و پابەند نەبون بە مەرجەکانی کارکردن شوێنەکە دادەخات و خاوەنەکەشی روبەروی رێکاری یاسایی دەکاتەوە، لیژنه‌كه‌ له‌ كه‌سانی پسپۆڕی فه‌رمانگه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی و ته‌ندروستی، ئاسایش، پۆلیس، كوالێتی كۆنترۆڵ، چاودێری بازرگانی و سه‌ندیكاكانی ده‌رمانسازان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی پێكهاتون، كه‌ به‌دواداچون ده‌كه‌ن بۆ كوالێتی و سه‌رچاوه‌ی هاورده‌كردنی و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی هه‌روه‌ها رێگری له‌ گرانفرۆشی و ساغكردنه‌وه‌ی ده‌رمانی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچو به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ده‌كه‌ن.

 

 

 





ئەم هەواڵە 3385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad