English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن هەڵبژێردرا
2020-09-16 [12:12 PM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی سکرتێری گشتیی و گوتەبێژی حکوومەتی ژاپۆن، یۆشیهیدی سوگا بە سەرۆکی پارتی لیبرال دیموکراتی دەسەڵاتدار، ئه‌مڕۆ لە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، بە سەرۆکوەزیرانی نوێی ئەو وڵاتە هەڵبژێردرا.

لە دانیشتنێکدا کە لە ئەنجوومەنی نوێنەران، باڵی خوارەوەی پەرلەمانی ژاپۆن (شوگین) سازکرا، ئەندامانی ئەنجوومەنەکە کۆبوونەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی وڵاتەکەیان.

یۆشیهیدی سوگا بە بەدەستهێنانی دەنگی ٣١٤ ئەندام لە کۆی ٤٦٥ ئەندامی ئەنجوومەنەکە کە پارتەکەی تیایدا باڵادەستە، بە سەرۆکوەزیرانی نوێی ژاپۆن هەڵبژێردرا.

لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی پارتی لیبرال دیموکراتدا، یۆشیهیدی سوگا لە کۆی ٥٣٤ دەنگ بە دەنگی ٣٧٧ ئەندام واتا بە بەدەستهێنانی سەدا ٧٠ی دەنگەکان بە سەرکردەی ئەو پارتە هەڵبژێردرابوو.

یۆشیهیدی سوگا تا ئەیلوولی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی گشتیی ئاسایی بەردەوام دەبێت لەسەر پۆستەکەی.

دوای ئەوەی لە مانگی ئابدا، شینزۆ ئابێ بەهۆی کێشەی تەندروستییەوە دەستی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن کێشایەوە، هەریەکە لە سکرتێری گشتیی و گوتەبێژی حکوومەتی ژاپۆن، یۆشیهیدی سوگا و وەزیری پێشووی دەرەوە و سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە سیاسییەکانی پارتی لیبرال دیموکرات، کیشێدا فومیۆ و وەزیری پێشووی بەرگریی، ئیشیبا شیگەرو لە رکابەریدا بوون بۆ بەدەستهێنانی پۆپستی سەرۆکی پارتی دیموکراتی ئازاد.

 





ئەم هەواڵە 7768جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad