English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری نوێ سه‌باره‌ت به‌ چاككردنه‌وه‌ی بۆری ئاوی ئیفراز سێی ھەولێر
2020-09-16 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

چەند رۆژێكە بەھۆی گواستنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز سێی ھەولێر، ئاوی ژمارەیەك گەڕەك گیراوەتەوە، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر رایدەگەیەنێت، 60% كارەكە تەواو بووە و ئەگەر ھەیە سبەی كۆتایی بێت.

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەولێر رایگه‌یاند، كاركردن لە گواستنەوەی بۆری ئاوی ئیفراز سێ بەردەوامە، بەڵام بەھۆی زەح،ەتی و قورسی كارەكە 48 كاتژمێر تێپەڕیوە ھێشتا نەتوانراوە تەواو بكرێت.

روونیكردەوە: "تائێستا 60% كارەكان تەواو بووە، ئەگەر ھەیە سبەی كاركردن بۆ گواستنەوەی بۆرییەكە تەواو بێت و ئاوی گەڕەكەكان بەربدرێتەوە".

بۆری ئاوی ئیفراز سێ گەورەترین بۆری گواستنەوەی ئاوە بۆ ناو شاری ھەولێر، بەھۆی پڕۆژەی دووسایدی ھەولێر – دھۆك، رۆژی سێ شەممە 14/9/2020 دەستكرا بە گواستنەوەی بۆرییەكە، بۆیە چەند رۆژێكە ئاوی ژمارەیەك گەڕەكی ھەولێر گیراوەتەوە.





ئەم هەواڵە 4021جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad