English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند زانیارییەک لە بارەی کوژرانی خانەوادە کوردەکە لە بەغدا 
2020-09-16 [02:36 AM]

ZNA- ھەولێر 




شەوی رابردوو لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا چەند چەکدارێکی دەمامکدار ھەڵدەکوتنە سەر ماڵێکی کورد و دایک و باوک و کچێکیان دەکوژن. پەیامنێری رووداویش دەڵێت: بە گوتەی دادپزیشکی بەغدا، کچە پزیشکەکە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر و دەست و قاچیشی بڕاونەتەوە. 
 
رووداوەکە کاژێر ١١:٠٠ی شەوی رابردوو روویداوە. ئەوانەیشی ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکە بە ناوی ھێزی ئەمنی چووەنەتەسەر ماڵەکە و دواتر ھەموو ئەندامانی خێزانەکەیان کوشتوون.

 

سێ کەسی خێزانەکە لە کچێک و باوک و دایکی پێکھاتوون، کچەکە دەرمانسازە و ناوی "شیلان دارا رەئووف"ـە ، بە گوتەی پزیشکی داد کە توێکاریی بۆ تەرمەکان کردووە دەرکەوتووە کە کچە پزیشکەکە دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر و دەست و قاچیشیان بڕیوە و باوکەکەش سەری لە جەستەی جیاکراوەتەوە و دایکەکەش بەچەقۆ و بەشێوازێکی دڕندانە کوژراوە. 
 
تاوەکو ئێستا ھیچ سەرەداوێک لەسەر تۆمەتبارەکان نەکەوتووەتە دەست ھێزە ئەمنییەکان و ھیچ کەسێکیش لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە. پەیامنێری رووداو دەشڵێت: ئەو کەسانەی ھێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکە بۆ دزیکردن چوون و دواتر ئەم رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
 
رووداوەکە لە ناوچەی مەنسووری رۆژئاوای بەغدا روویداوە و خێزانەکە لەنێو شوقەیەک ژیاون، لە نزیک ئەو شوێنەش باڵیۆزخانەی رووسیا ھەیە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو ھیچ رووداوێکی ھاوشێوە یان کوشتن لەو شوێنە رووینەداوە و شوێنەکەش بە ناوچەیەکی ئارام لە بەغدا ناسراوە. 
 
ئاشنا بابان کە خوشکەزای دارا رەئوفە رایگەیاند، شەوی رابردوو ئێمەیان لە رووداوەکە ئاگادارکردووەتەوە و  بە بیستنی ھەواڵەکە ھەموومان شۆکبووین. خاڵیشم لە پەنجاکانەوە لە بەغدا دەژی و کێشەی لەگەڵ ھیچ کەس و لایەنێکدا نەبووە. 


ی.ا 
سەرچاوە | رووداو 

 





ئەم هەواڵە 1366جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad