English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆیی ... بکوژی خانەوادە کوردەکە لە ھەولێر دەستگیر کرا 
2020-09-16 [06:48 AM]

ZNA- ھەولێر 




دژە تیرۆری کوردستان دانپێدانانی تۆمەتباری رووداوی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا بڵاودەکاتەوە و لە دانپێدانانەکەدا دەڵێت "پاسەوانی باڵیۆزخانەی رووسیایە و لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کارمەندە".

بکوژەکە ناوی مەھدی حوسێن ناسر مەتەرە و دەڵێت، پێش چوار ساڵ ئەو خێزانە کوردەی ناسیوە و دوو رۆژ لەمەوپێش داوای پارەی لە باوکی شیلان کردووە، بەڵام پێینەداوە و لەسەر ئەوەش بووە بە دەمەقاڵەیان، بۆیە دواتر باوکی شیلان بە چەقۆ دەکوژێت، پاشان ھاوژینەکەی دێتەوە ماڵەوە و ئەویش بە چەقۆ دەکوژێت، دواتریش کچەکە تەپڵەکە جگەرەیەکی کێشاوە بەسەریدا، بەڵام دوو بۆزکی داوە بە سەری کچەکەدا و سەرینێکی خستووەتە سەر سەری و کوشتوویەتی.
 
ھاوکات سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ئەو خێزانە کوردە بڵاوکردەوە کە شەوی رابردوو لە بەغدا کوژران و دەڵیت "تاوانباری سەرەکیی ئەو تاوانە دڕندانە، دەستگیرکراوە".

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەرەخۆشیی خۆی لە کەسوکاری ئەو خێزانە کوردە کردووە و دەڵێت بەشێوەیەکی "دڕندانە شەھیدکراون" و دەستخۆشیی لە ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت "جێی شانازیی ئێمەن".
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، سبەینێ پێنجشەممە ١٧ی ئەیلوول شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دێنە ھەرێمی کوردستان بۆ لێکۆڵینەوە لە کەیسی کوژرانی خێزانە کوردەکە.
 
ماڵی شیلان لە ناوچەی مەنسور لە بەغدایە، کە دەکەوێتە نزیک باڵیۆزخانەی رووسیا لە بەغدا.

پێشتر دژەتیرۆری عێراق  رایگەیاند، بە ھاوئاھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان، سێ تۆمەتباری رووداوی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی کورد لە بەغدا، لە ھەولێر دەستگیرکراون.
 
دەقی راگەیێندراوی دژەتیرۆری کوردستان و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە:
 
ئەو تاوانبارەی خێزانە کوردەکەی لە بەغدا کوشت دەستگیر کرا

دوای ئەوەی زانیاریمان دەستکەوت کە ئەو بکوژەی شەوی ١٤-٩-٢٠٢٠، لەنێو باڵەخانەیەکی گەڕەکی مەنسوور لە بەغدا خێزانێکی کوردی بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە کوشتووە کە خێزانەکە لە دایک و باوک و کچێکیان پێکھاتبوو و ناوبراو خۆی لە ھەولێر حەشارداوە، دوای بەشوێنداچوون و چاودێری توانیمان شوێنی ناوبراو بدۆزینەوە و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر دەستگیر بکرێت و دوای لێکۆڵینەوە ناوبراو دانی بە تاوانەکەی نا کە یٔەمەش دەقی دانپێدانانەکەیەتی:
 
ناوم (مەھدی حوسێن ناسر مەتەر)، لە دایکبووی ساڵی ،١٩٨٤ دانیشتووی بەغدا ناوچەی حەبیبیە، دەوامم لە وەزارەتی ناوخۆیە - پاسەوانیی باڵیۆزخانەکان، بە دیاریکراویش باڵیۆزخانەی رووسیا.
 
پیش ٤ ساڵ کەسێکم ناسی بە ناوی باوکی شیلان، پیش دوو رۆژ لەمەوبەر پێوستم بە بڕێک پارە ھەبوو، چونکە قەرزاربووم، چوومە لای لە شوقەی خۆی و بەیەکەوە دانیشتین، داوای یٔەو گوژمە پارەیەم لێ کرد، بەڵام یٔامادە نەبوو و گوتی: نیمە. دەمەقاڵێمان بوو، چەقۆیەک لە نزیکم بوو، بە چەقۆ لێم دا و کەوتە سەر زەوی، ویستم یٔاسەواری تاوانەکە بشارمەوە لەو کاتە ھاوسەرەکەشی ھاتەوە، من شۆک بووم و شڵەژام و یٔەویش دەستی بە ھاوار و قیژە کرد و یٔەویشم دایە بەر چەقۆ و کەوتە سەر زەوی، تەرمەکانیانم لە ژوورەکە بردە حەمام و بۆری یٔاوەکەم کردەوە لەو کاتەدا شیلان ھاتە ژوورەوە. کاتێ شیلان ھات و بارودۆخەکەی بینی شڵەژا، ویستم ھێوری بکەمەوە، ھێور نەبوویەوە بە تەپڵەکە جگەرەیەک کێشای بە سەرمدا، منیش دوو بۆکسم لێ دا و کەوتە سەر زەوی، سەرینێک لەوێ بوو لەسەر دەمیم دانا و کوشتم. ھەوڵمدا یٔاسەواری تاوانەکە بشارمەوە، بەڵام نەمدەزانی چی بکەم و بۆ کوێ بڕۆم، شوێنەکەم خاوێن کردەوە و بۆ پارە گەڕام، گوژمە پارەیەکم دۆزییەوە، بەڵام نازانم چەند بوو، نزیکی ١٠ ھەزار دۆلارێک یان زیاتر دەبوو، ھەندێ پارەی عێراقیشی تێدا بوو. پارە و مۆبایلەکانم برد، چەقۆکەشم لەگەڵ خۆم برد و لەناو کیسەیەکم دانا و دەرچووم. بۆ کوێ بچم.. بۆ کوێ بچم، چوومە ناوچەی قەنات و چەقۆ و مۆبایلەکانم لەوێ فڕێدا، گوتم با بچم بۆ ھەولێر، یٔۆتۆمبێلێکی تایبەتم گرت و ھاتمە ھەولێر. لە یەکێک لە ھۆتێلەکان دابەزیم، ویستم لە ھەولێرەوە سەفەر بکەم بۆ دەرەوەی وڵات، رۆژی دواتر ویستم ڤیزایەک بۆ تورکیا یان بۆ شوێنیکی تر پەیدا بکەم، بەڵام دەستم نەکەوت و گەڕامەوە ھۆتێل و لەوێ دەستگیر کرام.

 





ئەم هەواڵە 865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad