ZNA - هەولێر
بە گوێرەی زانیارییەکانی زانکۆی جۆنزهاپکینز، ژمارەی بەرکەوتووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان گەیشتگە ٢٩ ملیۆن و ٦١٠ هەزار و ٤٧٩ کەس.
ئەمریکا بۆ ژمارەی نەخۆشانی کۆرنا لە جیهاندا یەکەمە و هەتا ئێستا ٦ ملیۆن و ٦٠٦هەزار و ٦٤٢کەس بەر ئەم ڤایرۆسە کەوتوون و ١٩٦هزار کەسیش هەر بەهۆی ئەم نەخۆشییە گیانیان لەدەست داوە.
دوای ئەمریکا، هندوستان زیاتر لە ریزبەندیی دووهەم دایە. برازیل، رووسیا، کۆلۆمبیا، پیرۆ و مەکسیک، ئەم حەوت وڵاتەی جیهانن کە زۆرترین بەرکەوتەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩یان هەیە.
ئەم هەواڵە 7735جار خوێندراوەتەوە |