ZNA - هەولێر
فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ پێوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەم رێکخراوەیان تاوتوێ کرد.
فوئاد حوسێن لەم چاوپێکەوتنەدا پشتگیرییەکانی ناتۆی بۆ عێراق لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و راهێنانی هێزەکانی عێراقی لە لایەن ناتۆوە بەرز نرخاند.
دوو لایەن لەم دیدارەدا داکۆکیان لەسەر بەهێزكردنی پێوەندییە دوولایەنەکانی نێوان ناتۆ و عێراق و درێژە پێدانی گفتوگۆکان بۆ واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان دوو لایەن کرد.
سکرتێری گشتیی ناتۆ وێڕای بەرزنرخاندنی خەباتی عێراقیەکان دژ بە داعش، ئامادیی ناتۆی بۆ یارمەتیگەیاندن بە عێراق راگەیاند.
ئەم هەواڵە 9586جار خوێندراوەتەوە |