English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کازمی سوپاسی مەسرور بارزانی و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات
2020-09-17 [07:55 AM]

ZNA‌-هەولێر


سەرۆکوەزیرانی عێراق، سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی و هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ هەماهەنگیان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی عێراق بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری کوشتنی خێزانێکی دانیشتووی بەغدا لە شاری هەولێر.

کازمی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی: لەگەڵ هێزە ئەمنییە پاڵەوانەکانمان سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەمان کرد لەو تاوانە قێزەونەی کە تاوانبارێک بەرامبەر بە خێزانێکی عێراقی لە بەغدا ئەنجامی دا تا گەیشتن بە تاوانبارەکە.

سەرۆکوەزیرانی عێراق هەروەها نووسیوویەتی:سوپاسی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هەرێم دەکەم بۆ هەماهەنگی بەرهەمداریان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی تاوانباری رووداوەکە لە خێرایەکی پێوانەییدا.

مستەفا کازمی لەگەڵ تویتەکەیدا وێنەی تاوانبارەکەیشی بڵاوکردووەتەوە کە چەند کارمەندێکی ئەمنی دەیگوازنەوە ناو فڕۆکە تاوەکی بگوازرێتەوە بۆ بەغدا بەمەستی دادگاییکردنی.





ئەم هەواڵە 3076جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad