English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا: هەر کۆمپانیایەک گرێبەستی چەک لەگەڵ ئێراندا واژووبکات سزادەدرێت
2020-09-17 [12:17 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بەڵێنی دا سزا بسەپێنێت بەسەر هەر کۆمپانیایەکی چەکی نێودەوڵەتی کە گرێبەست لەگەڵ ئێراندا واژوو بکات.

نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئێران ئیلیەت ئابرامز لە میانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشیاریدا لەسەر ئەوەی هەر کۆمپانیایەکی چەک لەگەڵ ئێراندا گرێبەست واژۆ بکات ئەوا ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبێتەوە. ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ وتی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و هەوڵدەدات سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دووبارە بسەپێندرێنەوە بەسەر ئێراندا.

بەڵام لە 14 ی مانگی هەشتدا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەوڵەکەی ئەمەریکای ڕەتکردەوە بۆ درێژکردنەوەی ئابڵوقەی چەک لەسەر ئێران کە لە مانگی 10 ماوەکەی بەسەردەچێت. بەڵام ئەمەریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی تاوەکو ئەو ماوەیە درێژبکرێتەوە.





ئەم هەواڵە 5077جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad