English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٣٠ ملیۆن کەسی تێپەڕاند
2020-09-17 [12:44 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەپێی‌ ماڵپەرى "Worldometer" كه‌‌ زانیارییەکانی پشت به‌ ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه‌ له‌ جیهان گه‌یشتووه‌ته‌، ٣٠ ملیۆن و ٣٦ هەزار و ٨٦٨ كه‌س.

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، بە تۆمارکردنی شەش ملیۆن و ٨٢٨ هه‌زار و ٣٠١ حاڵه‌تی تووشبوون زۆرترین ژمارەی تووشبوونی بەو پەتا جیهانییە تۆمارکردووە.

دوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا ریزبه‌ندی ١٠ وڵاتی یەکەم کە زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی‌ په‌تای کۆرۆنایان تێدایە:

''هيندستان پێنج ملیۆن و ١١٨ هەزار و ٢٥٣ حاڵه‌ت، بەڕازيل چوار ملیۆن و ٤٢١ هەزار و ٦٨٦ حاڵه‌ت، رووسيا یەک ملیۆن و ٧٩ هەزار و ٥١٩ حاڵه‌ت، پێرو ٧٤٤ هەزار و ٤٠٠ حاڵه‌ت، كۆلۆمبیا ٧٣٦ هەزار و ٣٧٧ حاڵه‌ت، مه‌كسیك ٦٨٠ هەزار و ٩٣١ حاڵه‌ت، کۆماری ئەفریقای باشوور ٦٥٣ هەزار و ٤٤٤ حاڵه‌ت، ئيسپانيا ٦١٤ هەزار و ٣٦٠ حاڵه‌ت، ئه‌رجه‌نتین ٥٨٩ هەزار ١٢ حاڵه‌ت و چیلی ٤٣٩ هەزار و ٢٨٧ حاڵه‌ت''.

په‌تای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ كه‌ له‌ شاری وهان له‌ چین سەری هەڵدا، به‌ زیاتر له‌ ٢٠٠ وڵات و هه‌رێمدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.

لە سه‌رانسه‌ری جیهاندا، ٩٤٥ هه‌زار و ٩٢ كه‌س به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، هه‌روه‌ها ٢١ مليۆن و ٨٠٤ هەزار و ٣٠ تووشبووى په‌تاكه‌ چاكبوونەتەوە و حەوت مليۆن و ٢٨٧ هەزار و ٧٤٦ کەس لە ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.

له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ژماره‌ی تووشبوون گه‌یشته‌ ٣٩ هه‌زار و ٣٤١ كه‌س ، هه‌زار و 446 كه‌سیش به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.





ئەم هەواڵە 3121جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad