English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ریه‌ككه‌وتنی ئەمریکا و ڕووسیا له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان زیاتر بووه‌
2020-09-17 [12:58 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ڕێکخراوی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا کە بنكه‌یان لە بەریتانیایه‌، لە ڕاپۆرتێکدا ئاشكرای كردوه‌، هێزەکانی ئەمریکا لە ڕێگای ناسراو بە M4 نزیک لە شارۆچکەی قەحتانییەی شاری قامیشلۆ جێگیر کراون تاکوو ڕێگا لە تێپەڕبوونی کاروانە سەربازییەکانی پۆلیسی سەربازیی ڕووسیا دابخەن.

هاوکات ڕاپۆرتەکان باس لە فڕینی دوو کۆپتەری ڕووسی و دوو کۆپتەری ئەمریکی بەسەر ناوچەکەدا دەکەن.

ڕۆژی سێشەممەی رابردوو ڕاگەیێندرا کە کۆپتەرێکی ئەمریکی بەهۆکارێکی نادیارەوە ناچار بوو لە ناوچەی یرابیە بنیشێتەوە. ڕوانگەی مافی مرۆڤ هەواڵی داکەوتنی کۆپتەرە ئەمریکییەکەی پشت ڕاست نەکردەوە کە میدیاکانی سووریا بڵاویان کردبوویەوە. هێزە ئەمریکییەکان بەزووترین کات لە شوێنی دانەوەی هێلی کۆپتەرەکە ئامادەبوون. بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا ئەمریکا شوێنێکی بۆ نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەکان کردۆتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە دەوریە ئاساییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی نەوتخێزی ڕەمیلانی سووریا درێژەی هەیە.

لە دواهەمین بەریەککەوتنی هێزە ئەمریکی و ڕووسییەکاندا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژمارەیێک سەربازی ئەمریکی بەهۆی لێکدانی زرێپۆشەکانەوە بریندار بوون.

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 5032جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad