ZNA - ههولێر
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان ئاماری ھەفتەیەكی كۆرۆنای ئاشكرا كرد.
بەگوێرەی ئامارەكە، لە 11ی ئهمانگه تاكو 17ی مانگ 39 ھەزار و 316 پشكنین ئەنجامدراوە و 4 ھەزار و 537 كەس وەك ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەرێمی كوردستان تۆمار كراون.
لە ئاماری وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی كوردستان روونكراوەتەوە، لە ھەفتەیەكدا 164 كەس بەھۆی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لەبارەی ژمارەی ئەو تووشبووانەی چاكبوونەتەوە ئاشكرا كراوە، لە ماوەی ھەفتەیەكدا 2 ھەزار و 937 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

ئەم هەواڵە 9712جار خوێندراوەتەوە |