ZNA - ههولێر
پەیمانگای ئەمەریکی بۆ زمانی ئینگلیزی لە ناوچەی غەدیری شاری نەجەفی باشوری عێراق تەقینراوەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەر باڵهخانهكهی کەوتووە.
شەوی هەینی باڵهخانهی پەیمانگاکە بە بۆمبێک کراوەتە ئامانج و هێزەکانی پـۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە. دەڵێن بۆمبەکە هیچ زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
هاشم گەرعاوی جێگری پارێزگار نەجەف لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلغەدیر گوتی پەیمانگاکە هیچ پەیوەندیـیەکی بە ئەمەریکاوە نیـیە و تەنیا خاوەنی شوێنەکە ئەو ناوەی لێ ناوە.
گوتیشی کامێراکانی چاودێری ناوچەکە ڤیدیۆی کەسێکی گرتووە کە شتێکی لە بەردەم پەیمانگاکە داناوە و پاش چوار خولەک تەقینەوەکە ڕوویداوە.
چالاکوانانی عێراقی ئۆباڵی هێرشەکە دەخەنە ئەستۆی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا نووسیویانە "وەها تۆڵەی قاسم سولەیمانی دەکەنەوە؟" دەشڵێن پەیمانگاکە تەنیا شوێنێکە بۆ فێرکردنی زمانی ئینگلیزی.
voa
ئەم هەواڵە 12241جار خوێندراوەتەوە |