English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کومان بەردەوامە لە دوورخستنەوەی سوارێز 
2020-09-19 [02:09 AM]

ZNA- ھەولێر 


رۆنالد کومان راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە بەردەوامە لە دوورخستنەوەی لویس سوارێز لە پێکھاتەی یانەی بەرشەلۆنە بۆ سێیەم یاری لەسەر یەک . 

بڕیارە ئەمشەو یانەی بەرشەلۆنە لە یارییەکی دۆستانە لەسەر جامی خوان گامبەر رووبەرووی یانەی ئیلچی ببێتەوە ، بۆ ئەم یارییەش کومان سوارێزی لە پێکھاتەی تیپەکەی دوورخستەوە . 

لەوەتەی کومان ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنەی وەرگرتووە سێ یاری ئەنجامداوە و لە ھەرسێ یاری سوارێزی دوورخستووتەوە . 

جگە لە سوارێز ، کومان ھەریەکە لە یاریزانان رافینیا ئەلکانتارا و ئارتۆرۆ ڤیدال  و جان کلێر تۆدیبۆی دوورخستووتەوە . 

لەلایەکی دیکەش ئینسۆ فاتی دوای چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی رێپێدانی پزیشکی وەرگرت بۆ بەشداری کردن لە یارییەکە. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad