ZNA – هەولێر
خانمە ئەکتەری کۆری ئاوەئین های، شەوی دووشەممە گیانی لەدەستداوە، بەڵام
گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت.
پۆلیس رایگەیاند، ئەو ئەکتەرە تەمەن 36 ساڵە، بە جەڵتەی دڵ گیانی
لەدەستداوە و لە ماڵەکەیدا بە بێ هۆشی دۆزراوەتەوە و لە دوی ئەوەی
گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس خەریکی لیکۆڵینەوەیە و گومان لە مردنی دەکات و گومان دەکرێت بەهۆی
خەمۆکییەوە شتێکی خواردبێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە ژیانی بێنێت.
ئەو ئەکتەرە کۆرییە یەکەم دەرکەوتنی لە فیلمدا لە 2011 بوو لە فیلمی " Sin
of a Family" و جگە لە فیلم لە چەند زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیشدا رۆڵی گێڕاوە.
ئەم هەواڵە 9385جار خوێندراوەتەوە |