English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فیلمی نوێی توورەج ئەسڵانی بە ئۆنلاین نمایش دەکرێت
2020-09-17 [05:44 AM]

ZNA – هەولێر


فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" لە ڕێگای ماڵپەڕەکانی "فیلمیۆ" و "نماوا" بە شێوەی ئۆنلاین نمایش دەکرێت.

 

فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ" لە دەرهێنان و بەرهەمهێنانی سینەماکاری کورد "توورەج ئەسڵانی" و لە نووسینی هاوبەشی "توورەج ئەسڵانی" و "هادی نادی" کە لە فیستیڤاڵە جۆراوجۆرە نێودەوڵەتییەکانی فیلم لە ئاستی جیهاندا نمایشکراوە و چەندین خەڵاتی گرینگی بەدەستهێناوە، بە هۆی باروودۆخی سینەماکانی ئێران و بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا، نمایشە ئەنتەڕنەتییەکەی لە ڕێگای ماڵپەڕی "فیلمیۆ" بە ناونیشانی www.filimo.com و ماڵپەڕی "نماوا" بە ناونیشانی www.namava.ir دەستی پێکردووە و هۆگرانی هونەریی سینەما دەتوانن بە کڕینی بلیت ، لەم دوو ڕێگایەوە بە شێوەی ئۆنلاین ئەم بەرهەمە سینەماییە ببینن.

 

لە فیلمی سینەمایی "بارهەڵگریی زێڕ"دا کۆمەڵێک ئەکتەری ناوداری سینەمای ئێران تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: خاتوو ژالە سامتی، ئەکتەری ناوداری کورد سەعید ئاقاخانی، پەیام ئەحمەدی نیا، لوتفوڵڵا سەیفی، حەسەن زاهیدی، داوود محەمەدئابادی، عەلیڕەزا مێهران، ئومید ڕووحانی، محەمەد فەراهانی، مەحموود شەفیع خانی، ڕەزا شەفیع خانی و ئەمین فەرزانە.

 

"بارهەڵگریی زێڕ" کە لە لایەن کۆمپانیای بڵاوکەرەوەی نێودەوڵەتی "ئاڕت هوود" لە ئاستی دنیادا بڵاودەبێتەوە، بۆ یەکەمین جار لە سی و حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی فەجر لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەم و دووهەمی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمای ئێران بوو.

 

ئەم فیلمە لە یەکەمین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکی "ڕەوتە نوێیەکان لە بیست و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بووسان" لە وڵاتی کۆریای باشوور، چووە سەر پەردەی سینەماکان و کاندیدی خەڵاتی باشترین فیلمی یەکەم و دووهەمی ئەم ڕووداوە گرینگەی سینەمای ئاسیا بوو.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە درێژەی بەشدارییە نێودەوڵەتییەکانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان" لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "دهۆک" لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا و "توورەج ئەسڵانی" بۆ دەرهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە خەڵاتی "بەهرەمەندی نوێی"  بەدەستهێنا و لە لایەن ئەندامانی لێژنەی دادوەرانەوە، خەڵاتی "گەڵای مێو" و لەوحەی فەخری پێبەخشرا.

 

"بارهەڵگریی زێڕ" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "چاتراپاتی شیواجی" Chhatrapati Shivaji لە وڵاتی هیندستان، چووە سەر پەردەی سینەماکان و خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئەم ڕووداوە سینەماییە بە "توورج ئەسڵانی" و "هادی نادی" بەخشرا.

 

 

مەنسوور جیهانی

 

 





ئەم هەواڵە 3109جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad