English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا هاوردەكردنی نەوتی عێراقی دوو هێندە كردووە
2020-09-20 [08:19 AM]

​ZNA- هەولێر


بەگوێرەی داتاکانی فەمانگەی فریاکەوتنی وزەی ئەمەریکا، ئەمەریكا هاوردەی نەوتی عێراقی لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوول دوو هێندەکردووە.

ئەو بڕە زۆرە هاوردەکراوەی نەوتی عێراقیش، یەدەگی نەوتی ئەمەریکای بەرزکردووەتەوە کە وایکردووە نرخی نەوتی خاو دابەزێت و بگاتە 40.06 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین ئاستییەتی لە چوار مانگی رابردوودا، هاوکات 12% کەمترە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، رۆژانە ئەمەریکا 521 هەزار بەرمیل نەوتی هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق هاوردە دەکات، بەڵام لە مانگی ئابەوە ئەو بڕە زیادیکردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمەریکا جگە لە عێراق لە چەندین وڵاتی دیکەوە نەوت هاوردە دەکات، وەک 900 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعوودیە و نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا.

 





ئەم هەواڵە 3283جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad