ZNA- هەولێر
رۆژی هەینی رابردوو بە بڕیاری مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ژمارەیەک بەرپرس و بزنسمان لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی نوێی قەڵاچۆکردنی گەندەڵیدا دەستگیرکراون.
دەستگیرکردنی بەرپرسان و بزنسمانە گەورەکان لە عێراقدا، رووداوێکی دەگمەنە، چونکە یەکەمجارە بەرپرسە عێراقییەکان خۆیان لەبەردەم دادگادا ببینەوە و لە ژوورەکاندا، لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت.
کازمی مانگی رابردوو، لیژنەیەکی نوێی بەناوی قەڵاچۆکردنی دۆسیەی گەندەڵییە گەورەکان راگەیاند، ئەو لیژنەیە هەڵمەتەکانی دەستگیرکردنی بەرپرسانی دەستپێکردووە.
هەڵمەتەکەی رۆژانی رابردوو، وەک میدیاکانی عێراق ئاماژەیان پێدا، ئەحمەد ساعدی، سەرۆکی سندوقی خانەنشینی عێراق و شاکر زاملی، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی لە بەغدا گرتەوە، هەروەها بەها عەبدولحوسێن، سەرۆکی کۆمپانیای کی کاردی تایبەت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی، دەستگیرکراون.
تائێستا بەرپرسانی حکومەتی عێراق، لێدوان لەبارەی تۆمەتەکانی سەر ئەو کەسایەتییانە رەتدەکەنەوە، شوێنی دەستگیرکردنیشیان ئاشکرانەکردوون و ئاماژەیان بەشێوەی رێوشوێنە یاساییەکان بەرامبەریان نەکردووە.
بەرپرسێكی حكومەت لەبارەی متمانەکردن بە دادگاکاندا گووتی: بۆ درێژەدان بە پرۆسەی لێپرسینەوەکان، دادوەرانی لیژنەکە، دۆسیەی بەهێزیان لەبەردەستە.
توێژینەوەیەکی پەرلەمانی عێراق پێشتر ئاشکرایکردبوو، لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە لە ساڵی 2003ەوە، دیارنەمانی بڕی 450 ملیار دۆلاریان یەکلاکردووەتەوە کە چووەتە گیرفانی بەرپرسانی سیاسی و بزنسمانە گومانلێکراوەکانەوە.
کازمی لەوکاتەوەی بووەتە سەرۆک وەزیران، دەستپێشخەری تایبەتی خۆی بۆ لەناوبردنی گەندەڵی دەستپێکردووە. لە نێویاندا گۆڕانکاری لە پلەی بەرپرسەکانی حکومەتدا
ئەم هەواڵە 12397جار خوێندراوەتەوە |