English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌وێنه‌... له‌ سلێمانی خاوه‌نی دوكانێكی  گۆشتفرۆشتن رووبه‌رووی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌
2020-09-20 [12:26 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، رایگه‌یاند، بەهۆی تەزویرکردنی مۆری سەربڕخانە و فێڵکردن لە هاوڵاتیان، له‌لایه‌ن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوكانێكی  گۆشتفرۆشتن دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

بێوەی ئەحمەد، سەرۆکی لیژنەی دوی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە، بەهۆی ساختەکردنی مۆری سەربڕخانەی سلێمانی و بەکارهێنانی بۆ مۆرکردنی گۆشتی ئاژەڵی نەپشکنراو، لیژنەکانی قائیمقامیەت دوکانی گۆشتفرۆشی (محمد حاجی عمر) لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دادەخات.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەی ساختەکردنی مۆری حکومەت تاوانێکی گەورەیە، خاوەنی گۆشتفرۆشی (محمد حاجی عمر) مۆرەکەی بۆ خەڵەتاندنی کڕیارەکان و فێڵی بازرگانی بەکارهێناوە، یاساش رێگری له‌ فێڵی بازرگانی كردوه‌.

رونیکردەوە: ئه‌و گۆشته‌ی دوكانی گۆشتفرۆشه‌كان بەهاوڵاتیانی ده‌فرۆشن، پێشتر لەلایەن ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشکنین بۆ ئاژه‌ڵه‌كه‌ و دواتر بۆ گۆشته‌كه‌ ئەنجام ده‌درێت و له‌ دوای دڵنیابونه‌وه‌ نەبونی زیان بۆسەرتەندوستی هاوڵاتیان گۆشته‌كه‌ مۆر ده‌كرێت و ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دوکانی گۆشتفرۆشتنی (محمد حاجی عمر) دادەخرێت و گۆشتەکە رەوانەی ڤێتێرنەری دەکرێت بۆلەناوبردن هه‌روه‌ها خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 2608جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad