ZNA - هه‌ولێر
ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هوبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر هه‌موو جیهانی ته‌نییه‌وه، ٣١ ملیۆن و هه‌شت هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
ماڵپه‌ڕی Worldometer كه رۆژانه له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به كۆرۆنا له سه‌رتاسه‌ری جیهان زانیارییه‌كانی نوێ ده‌كاته‌وه بڵاوی کردەوە کە تا ئێستا، ٩٦١ هه‌زار و ٧٣٣ تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش بۆ ٣١ ملیۆن و هه‌شت هه‌زار و ٤٢٤ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
تا ئێستا ٢٢ ملیۆن و ٦١٤ هه‌زار و ٧٧٨ تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و حه‌وت ملیۆن و ٤٣١ هه‌زار و ٩١٣ تووشبووش چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
كۆرۆنا به‌توندترین شێوه كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا و تا ئێستا، شه‌ش ملیۆن و ٩٦٧ هه‌زار و ٤٢٠ حاڵه‌تی تووشبوون به‌و په‌تایه لەو وڵاتە تۆمار كراوه و ٢٠٣ هه‌زار و ٨٢٨ تووشبووش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له هه‌رێمی كوردستانیش زیاتر له 40 هه‌زار و پێنج سه‌د كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و هه‌زار و 495 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
ئەم هەواڵە 9703جار خوێندراوەتەوە |