English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باشترین خواردن و خواردنەوەکان بۆ خاوێنکردنەوەی قۆلۆن
2020-09-20 [01:15 AM]

ZNA ــ هەولێر


قۆلۆن ئەو ئەندامەی جەستەیە کە پەیوەندی هەیە بە تەندروستی سەرجەم بەشەکانی جەستە و کاریگەری هەیە لەسەر هەمو ئەندامەکانی دیکە و تەنانەت باری دەرونیش دروستدەکات، ئەگەر کەسێک گرفتی قۆلۆنی هەبێت ئەوا جگە لە کێشەی تەندروستیەکانی وەکو کەم خەوی، سەرئێشە، زیپکە، قەبزی، دڵەکزێ، لە روی دەرونیشەوە هەست بە ناجێگیری دەکات دەکات، ماڵپەری Medicine Net باشترین خۆراکەکانی بڵاوکردوەتەوە بۆ خاوێنکردنەوەی قۆلۆن.

یەکەم: ئاو
ئاسانترین رێگەیە بۆ خاوێنکردنەوەی قۆلۆن و یارمەتی جوڵەی ریخۆڵەکان دەدات، رۆژانە خواردنەوەی 6 بۆ 8 پەرداخ ئاوی شلەتێن یارمەتیدەرێکی زۆرباشی خاوێنکردنەوەی قۆلۆنە، سەرەڕای ئەوەش دەتوانیت ئەو میوە و سەوزە بخۆیت کە رێژەیەکی زۆر لە ئاویان تێدایە.


دوەم: لیمۆ و هەنگوین
ئاوی لیمۆ لەگەڵ یەک کەوچک و هەنگوین و کەمێک خوێ بە گەدەی بەتاڵ لە بەیانیان قۆڵۆن خاوێندەکاتەوە.


سێیەم: سەوزە و میوە
سەوزە و میوەکانی وەکو سێو، لیمۆ یارمەتیدەرن بۆ خاوێنکردنەوەی قۆلۆن، ماددەی خۆراکی سود بەخشیان تێدایە.


چوارەم: خوێ
دو کەوچکی بچوک خوێ و تێکەڵکردنی لەگەڵ پەرداخێک ئاوی گەرم و خواردنەوەی بە گەدەی بەتاڵ یارمەتی خاوێنکردنەوەی دەدات، بەزویی کاریگەرییەکەی دەردەکەوێت، پێویستە رۆژانە دوجار بخورێتەوە.


پێنجەم: ریشاڵ
ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ریشاڵ سودی گرنگیان هەیە وەکو سەوزە، چەرەس و میوە، یارمەتی گەشەی بەکتریا سودبەخشەکان دەدەن.


شەشەم: زەنجەفیل
دەتوانیت لەگەڵ چا، شەربەت یان راستەوخۆ بیخۆیت، هەروەها دەتوانیت یەک کەوچک هەنگوین و زەنجەفیل تێکه‌ڵی ئاوی گەرم بکەیت و رۆژانە دوجار بیخۆیتەوە.


حەوتەم: رۆن ماسی
بەهۆی ئۆمێگا-3 یارمەتی خاوێنکردنەوەی قۆلۆن دەدات، دەتوانیت وەکو چارەسەر بەکاریبهێنیت.





ئەم هەواڵە 2380جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad