English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوارێز لە یۆڤانتس دوور دەکەوێتەوە 
2020-09-20 [02:23 AM]

ZNA- ھەولێر 


راپۆڕتە رۆژنامەوانییەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە لویس سوارێز ھێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە تەنھا یەک ھەلی لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی روو بکاتە یانەی یۆڤانتس . 

دوێنی ئەندریا پێرلۆ راھێنەری یانەی یۆڤانتس رایگەیاند : زەحمەتە لەم ماوەیە سوارێز پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتس بکات ، چونکە رێککارەکانی وەرگرتنی ناسنامەی ئیتاڵی کاتێکی زۆری دەوێت . 

لەلای خۆشییەوە رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی رایگەیاند : لویس سوارێز یەک ھەلی لەبەردەم ماوە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە یانەی یۆڤانتس بکات ، ئەویش ئەوەیە لە ماوەی میرکاتۆی زستانە بچێتە خانمە پیرەکە و ھەروەھا یانەی یۆڤانتس نەتوانێت لەم ماوەیە گرێبەست لەگەڵ ئیدین دزیکۆی ھێرشبەری رۆما مۆربکات. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سوارێز توانیوویەتی تاقیکردنەوەی بەدەستھێنانی ناسنامەی ئیتاڵی ببڕێت ، بەڵام تا مانگی دیسەمبەر پاسەپۆڕتی ئیتاڵی پێنادرێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 2869جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad