English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەندرێن وەرتی : داخستنی فرۆکەخانەکانی ھەرێم بەڕووی زێرینگران بڕیارێکی سیاسیە
2020-09-20 [03:37 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی سەندیکای زێرینگران باس لاوە دەکات بڕیاری قەدەغەکردنی ھەناردەکردنی زێر لە ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی دەچێتە چوارچێوەی بریارێکی سیاسیەوە .


ھەندرێن وەرتی گوتەبێژی سەندیکای زێرینگرانی بە ئاژانسی ھەوالی زاگرۆسی راگەیاند ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی باشترین فرۆکەخانەکانی عێراقن بۆیە دەرچوونی بریارێکی لەو شێوەیە دژی ھەرێمی کوردستان و بازرگانانی ھەرێمە ئەم کارە دەچێتە چوارچێوەی بڕیارێکی سیاسیەوە .


ھەندرێن وەرتی گوتیشی تاوەکوو ئێستا ھیچ ھۆکارێک ئاشکرا نەکراوە بۆچی ھەردوو فرۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی بەرووی ھەناردەی زێر داخراوە ئەم بڕیارە لە سەردەمی حەیدەر عەبادییەوە دەرچووە بەلام ئەوکات کاری پێنەکراوە دوێنێ لە رێگای ئیمێلەوە ئاگادارکراونەتەوە ھەناردەکردنی زێر لەو دوو فرۆکەخانەیە قەدەغەیە .


سەرۆکی زێرینگران گوتیشی بەھۆی ئەم بریارەوە بازرگانان دووچاری زەرەو زیان دەبنەوە چونکە رێگای نێوان ھەولێر و بەغدا یان نەجەف ئەمانی تێدا نیە رێگاێکی سەلامەت نیە تاوەکوو بازرگانان زێرەکانیان بۆ ئەو فرۆکەخانانە بگوازنەوە بۆیە ناچار دەبن بازرگانیەکە بوەستێنن .


ھەندرێن وەرتی گوتیشی لایەنی پەیوەندیدارمان ئاگادار کردۆتەوە لە رێگای نامەێکەوە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاگادار کراوەتەوە ئەوانیش  نامەکەیان ئاراستەی دەستەی فرۆکەوانی عێراقی کردۆتەوە و چاوەڕی دەرەنجامەکان دەکەین .





ئەم هەواڵە 2779جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad