English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوارێز پێشنیارێکی دیکەی بەرشەلۆنە رەتدەکاتەوە 
2020-09-20 [07:47 AM]

ZNA- ھەولێر 


یانەی بەرشەلۆنە پێشنیارێکی دیکەی خستووتە بەردەم لویس سوارێز بۆ ئەوەی لەماوەی چەند رۆژی داھاتوو یانەی بەرشەلۆنە جێ بھێلێت ، بەڵام سوارێز رەتیکردووتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، یانەی بەرشەلۆنە پێشنیاری بۆ لویس سوارێز کردووە ٧ ملیۆن یۆرۆ وەربگرێت کە دەکاتە نیوەی مووچەی ساڵێکی و یانەی بەرشەلۆنە جێ بھێلێت ، بەڵام سوارێز ئەو پێشنیارەی رەتکردووتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، سوارێز بە پارێزەرەکەی خۆی گووتووە ھیچ گفتوگۆیەک لەسەر ئەو بابەتە ناکەم گەر دەیانەوێت بڕۆم پێویستە ١٤ ملیۆن یۆرۆم پێبدەن کە دەکاتە مووچەی ساڵێکی گرێبەستەکەم ئینجا یانەی بەرشەلۆنە جێ دەھێلم . 

کومان راھێنەری یانەی بەرشەلۆنە بە سوارێزی راگەیاندووە کە لەوەرزی نوێ پشتی پێنابەستێت و سوارێزیش ئامادە نییە یانەی بەرشەلۆنە جێ بھێلێت . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 3163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad