English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
١٨٣ کەسی دیکە لە ئێران بە هۆی کۆرناوە مردن
2020-09-20 [08:38 AM]

ZNA - هەولێر


وەزارەتی تەندروستیی ئێران رۆژی یەکشەممە٢٠ی ئەیلوول، رایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣هەزار و ٩٧کەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

هەر لەو ماوەیەدا ١٨٣ کەسیش بە هۆی گیرۆدە بوون بەم ڤایرۆسە مردوون.

بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندروستیی ئێران هەتا ئێستا ٤٢٢هەزار و ١٤٠ بەر کۆرۆنا کەوتوون، ٢٤ هەزار ٣٠١ کەس مردوون و ٣٥٩هەزار و ٥٧٠ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاک بوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کاتێکدا ئەم ئەمارەی راگەیاندووە کە بەشێک لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە دەڵێن ژمارەی بەرکەوتووان و مردووان به هۆی ئەم ڤایرۆسە چەند ئەوەندی ئەو ژمارەیە بەرپرسانی تەندروستی رایدەگەیەنن.





ئەم هەواڵە 4981جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad