English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی ئاڵمانیا لە هەولێر كرد
2020-09-20 [09:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رۆژی یەكشەممە 20ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.

 

لە دیدارەكەدا كلیمێنس سمتنێر، كونسوڵی ئاڵمانیا وێڕای خۆناساندن سوپاسی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانی كرد، كە لە هەموو ئاستەكاندا مامەڵە و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ كونسوڵخانە و تیمی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی لە هەرێم كردووە. هەروەها جەختیشی لە پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە.

 

هەر لەو كۆبوونەویەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.

 





ئەم هەواڵە 3247جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad