English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆكی ئێران هەڕەشە لەئەمەریكا دەكات
2020-09-21 [08:26 AM]

ZNA- هەولێر


سەرۆک کۆماری ئێران لەكاتی كۆبوونەوەی كابینەكەی دا ھۆشداری دەداتە ئەمەریکا و رایدەگەێنێت "ئەگەر ئەمەریکا لە ملھوڕییەکانی خۆی بەردەوام بێت رووبەڕووی وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئێران دەبێتەوە".

سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا رایگەیاند: "ئەگەر ئەو پێنج وڵاتەکەی کە لە رێککەوتنەکەدا ماونەتەوە بەڵێنەکانی خۆیان بەرامبەر ئێران جێبەجێ بکەن، ئێران بەتەواوی پابەندی رێککەوتنەکە ده‌بێت".

روحانی دەشڵێت: "وەک سەرۆک کۆماری ئێران دەمەوێت رابگەیێنم کە ئەگەر ئەمەریکا بیەوێت سوود لە ملھوڕییەکانی خۆی ببینێت و ئەو قسە نابەجێیەی کە دەڵێ من رێککەوتنەکانم رەتکردنەوە، کە ھیچ لایەنێک ئەم قسانەی ئەمەریکای قبوڵ نەکردوون و بیەوێت لە رووی کردارییەوە ھەنگاوێک بنێت، بەدڵنیاییەوە رووبەڕووی وەڵامی یەکلاکەرەوەی ئێمە دەبێتەوە.

بەتەواوی روونە کە ئێران لە ھیچ قۆناغێکدا نەچووەتەوە ژێرباری ئەمەریکا و لەم قۆناغەشدا لەبەرامبەر ملھوڕییەکانی ئەمەریکا رادەوەستێت".

گوتیشی: "وەک وڵاتی دۆست، سوپاسی رووسیا و چین دەکەم کە بەتووندی و بەھێزەوە لەبەرامبەر قسە و کارە نابەجێکانی ئەمەریکا لە قۆناغەکانی پێشوو و لەم قۆناغەشدا راوەستان، ھەروەھا سوپاسی ئەنجومەنی ئاسایش و وڵاتانی ئەوروپاش دەکەم، ئەگەر ئەو پێنج وڵاتەی کە لە رێککەوتنەکەدا ماونەتەوە، بەڵێن و ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن، ئێمەش دەگەڕێینەوە بۆ پابەندییەکانمان بە رێککەوتنەکەوە".

 





ئەم هەواڵە 5239جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad