English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كوردانی گوندی خەرابە بەتاپۆی رەش رێگری لە عەرەبە هاوردەكان دەكەن
2020-09-21 [09:09 AM]

ZNA- هەولێر


 جارێكی دیكه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان به‌ هاوكاری پۆلیسی فیدرالی ویستیان بگه‌ڕێنه‌وه‌ چه‌ند گوندێكی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، به‌ڵام كوردانی ناوچەكە، له‌ گوندی خه‌رابه‌ رێگریان لێكردن و نه‌یانهێشت بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ده‌یان جووتیاری كورد بۆ رێگریكردن له‌ داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان رێگریان له‌ هاتنی عه‌ره‌بی هاورده‌كرد بۆ سه‌ر زه‌وییه‌كانیان له‌ گوندی خه‌رابه‌ی سەربە ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، به‌و پێیه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵیی و موڵكه‌كانیان به‌ تاپۆ هی خۆیانه‌ و بۆیان ماوه‌ته‌وه‌.

جووتیارێك كه‌ نه‌خشه‌ی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی پێیه‌ و له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ هی ئه‌وانه‌، باس له‌وه‌ ده‌كات، له‌و هه‌موو پارچه‌ زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌، هیچیان خاوه‌نی نین و گوتی: "هاتوون و هه‌ر عه‌ره‌بێكی هاورده‌ داوای پارچه‌ زه‌وی ده‌كات كه‌ هی 8 جووتیاره‌، ئه‌وه‌ چۆن ده‌كرێ داگیری بكه‌ن".

جووتیارێكی دیكه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ باشترین به‌ڵگه‌ بۆ خاوه‌ندارانی زه‌وییه‌كان، تاپۆی ره‌شی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه‌ له‌ پێش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراق، با بێن بزانن به‌ناوی كێیه‌؟

جووتیارێكی تر گووتی: ئەگەر بێن بەسەر لاشەكەی ئێمە دا تێپەرن ئەگەرنا ناهێڵین بێنە ناو زەوییەكانمان.

ئه‌و عه‌ره‌به‌ هاوردانه‌ ته‌نیا پشتیوانی راكان جبووری، پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووكیان هه‌یه‌ و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی و دامه‌زراوه‌یه‌كی دیكه‌ پاڵپشتیان ناكات و ئه‌و هه‌وڵانه‌ش درێژكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی به‌عسه‌ له‌ ناوچه‌كه‌.

K24





ئەم هەواڵە 3127جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad